بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە ناوخۆییەکان لە تەل ئەبیب ڕایانگەیاندووە کە کێشە و ناکۆکییەکانی لە کابینەی ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی گەیشتووەتە لوتکە و نتانیاهۆ سەرۆک وەزیران و گاڵانت وەزیری شەڕ کەمتر پێکەوە قسە دەکەن.
نتانیاهۆ گومانی لە سەر پەیوەندییەکانی وەزیری شەڕی کابینەکەی لە گەڵ بەرپرسانی ئەمریکی هەیە.
گادی ئایزنکۆت ئەندامی پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستی بە توندی ڕەزنەی لە لاوازبوونی شاندی دانوستانکاری ئەو ڕژێمە لە سەر ڕێکەوتنی ئازادکردنی دیلەکان گرتووە.
ڕۆژنامەی مەعاریۆ ڕایگەیاندووە کە بە پێی ڕاپرسییەک لە سەدا 45 ی زایۆنیستەکان دژی ناردنی شاندی دانوستانکارن بۆ قاهیرە و تەنیا لە سەدا 33 ی ئەوان پشتیوانییان لەم بڕیارەی نتانیاهۆ کردووە.
ڕۆژی پێنج شەممە بنەماڵەی گیراوانی زایۆنیست لە تەل ئەبیب ڕژانە سەر شەقامەکان و دژی حکومەتەکەی نتانیاهۆ ناڕەزایەتییان دەربڕی./.