بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ڕایگەیاند کە هەرێم نابێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ناوبراو وتی کە هەرێمی کوردستان هیچ پەیوەندییەکی لە گەڵ ئیسرائیلدا نییە و هیچ بنکەیەکی دەزگای مۆسادیش لە هەرێمدا بوونی نییە.
نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە بۆردومانەکانی تورکیاش وتی کە پەکەکە بووەتە کێشەیەکی گەورە بۆ هەولێر و بەغدا./.