بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، غوڵام حوسێن موحسینی ئێژەیی لە شاری بەغدا لە گەڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووە.
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران لەو کۆبوونەوەدا وتی: ئێران لە ڕابردووەوە تا ئێستا پشتیوانی ئاسایش و سەقامگیری عێراق بووە و ئەم پشتیوانییەش بەردەوام دەبێت.
ناوبراو وتی: پەرەسەندنی هاوکارییەکان و پێکەوەبوونی ئێران و عێراق وەک دوو کاراکتەری سەرەکی ناوچەکە لە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، کاریگەری و بەرهەمی سوودبەخشی بۆ هەر دوو وڵات و ناوچەکە بە دواوە دەبێت.
ئێژەیی وتی: نابێت دەرفەتی بچووکترین چالاکی بە گرووپە تیرۆریستییەکان بدەین و دەبێت ووشیار بین و بزانین کە ئەم گرووپانە بۆ هەڕەشە لە سەر ئاسایشی هەر دوو وڵات لە لایەن دوژمنان و ستەمکارانەوە پێکهێنراون./.