بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە نوێترین ڕاپۆرتدا ژمارەی بریندارەکانی لە خاکی عێراق، سوریا و ئەردەن لە 18 ی تشرینی یەکەمی 2023 تا ئێستا ڕاگەیاندووە.
هاوکات لە گەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە خاکی سوریا، عێراق و ئەردەن کرانە ئامانجی هێرشە درۆنی و ڕۆکێتییەکان.
وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە تا ئێستا 186 کەس لە هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بریندار بوون. وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە لەو 186 کەسە، زیان بە مێشکی 130 کەس گەیشتووە.
بە هۆی هێرشە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە بۆ سەر کەرتی غەززە کە بە هاوکاری ڕاستەوخۆی ئەمریکا کراوە، تا ئێستا زیاتر لە 28 هەزار فەڵەستینی شەهید و نزیکەی 68 هەزار کەسیش بریندار بوون./.