بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، داود مەنزوور سەرۆکی ڕێکخراوەی بەرنامە و مووچەی ئێران لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی نووسیویەتی: “ئێران خاوەنی نوزدهیەمین ئابووری جیهانە لە بواری تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی 1.81 ترلیۆن دۆلاری، بەپێی پێوەری یەکەی هێزی کڕین.
تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی بایەخی سەرجەم کاڵاکان و هەموو خزمەتە بەرهەمهاتووەکان لە ئابووی وڵاتێکدا لەبەردەگرێت بە ماوەی یەک ساڵ، واتا باس لەسەر سەبەتی کاڵای بەکارهێنراوی ئەو وڵاتە دەکات لەوانە، ئێنرجی،بینا و ساختومان، خوراک، خزمەتەکانی تەندرووستی و بارهێنان بەپێی پارەی هەمان وڵات و بە هەڵسەنگاندنی نرخی پارەی ئەو سەبەتە دەکرێت، هەڵسەنگاندن بکرێت لەسەر بایەخی تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی وڵاتەکان.