بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتارێکدا بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی غەززە وتی: 130 ڕۆژ بە سەر خۆڕاگری کەم وێنەی دانیشتووانی غەززە تێپەڕ دەبێت و پشوودرێژیی ئەم خەڵکە بووەتە وانەیەک کە لە مێژوودا ڕەنگە وێنەی کەم بێت.
ناوبراو وتی: 130 ڕۆژە کە بەرامبەر بە منداڵ و گەورە و ژن و پیاوی غەززە زوڵمێکی دڕندانە دەکرێت و لەم ماوەیەدا خۆڕاگرییەکی کەم وێنە و حەماسەتێکی گەورەمان لەم خەڵکە بینیوە و دانیشتووانی غەززە شکستی ڕژێمی زایۆنیستییان کردووەتە ڕاستییەک و وەڵامی هێرشە دڕندانەکانیان داوەتەوە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: بوونی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ناوچەکە کارەساتە و ئەم ڕژێمە داگیرکارە ڕیشەی سەرجەم قەیرانەکانی ناوچەکەیە، ئەڵبەت ڕژێمی زایۆنیستی لە پاش 2006 تا ئەمڕۆ ترسی لێنیشتووە و ئەمەش وایکردووە کە هەڕەشەکانی لە سەر لوبنان و گەلانی دیکەی ناوچەکە کاریگەرییەکی وەهای نەماوە./.