بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: ئێمە لە قۆناغی کۆتایی هاتنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتین و پاش کۆتایی هاتنی ئەرکی ئەو هاوپەیمانییە، دەبێت کەموکوڕییەکان چارەسەر بکرێت.
ناوبراو وتی کە هاتنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سەر داوای حکومەتی عێراق بووە و لە سەر داوای ئێمەش بە کۆتایی دەگات.
سودانی وتی: ئامانج لە کۆتایی هاتنی ئەرک و ڕاسپاردەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، نەبوونی بیانووی هێرشی سەر ڕاوێژکارانی ئەوانە.
ڕاشیگەیاند کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە دانوستانەکانی کشانەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق./.