بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی خۆراگری ئیسلامیی عێراقدا هاتووە کە ڕووداوەکانی ئەم دواییە ئەوەی بە گەلی عێراق، دۆستان و لایەنە بەرپرسەکان پیشاندا کە دوژمنی داگیرکاری ئەمریکی تەنیا لە زمانی چەک تێدەگات.
خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەمریکای داگیرکار بە تیرۆری ئەبو باقر ساعدی لە بەغدا تاوانەکانی زیاتر کردووە و سەرجەم هێڵە سوورەکانی بەزاندووە.
بەیاننامەکە ڕایگەیاندووە کە خۆڕاگری ئیسلامی بە سەرجەم گرووپەکانیەوە لە هەر هەلومەرجێکدا پابەندی ئەرک و بەرپرسیاریەتی خۆی لە بەرامبەر گەل و وڵات دەبێت.
خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق داوای لە تێکۆشەرانی ئەم وڵاتە کردووە کە پەیوەندی بە خۆڕاگرییەوە بکەن و ئیرادەی خۆیان لە پێناو دەرکردنی داگیرکاران لەم قۆناغە مێژووییەدا لە عێراق بەهێزتر بکەن./.