هه‌بوونی سنووری هاوبه‌شی پارێزگای کوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگا کوردنشینه‌کانی عێراق و هه‌بوونی تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێک به نێوی دیپلۆماسی فه‌رهه‌نگی دێننه کایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی جام کوردی به گێڕانه‌وه له ئیرنا، کوردستان له دوو ساڵی ڕابردوودا ئاماده‌بوونی پارێزگارانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌خۆوه بینیوه، سه‌فه‌رێک که زیاتر به تهوهرایهتی مه‌سه‌له ئابوورییه‌کان و که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌فرایه‌تی ئابووری و مه‌سه‌له فێرکاری ته‌کنیکی و پیشه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت و چونکه کوردستان له به‌شی فه‌رهه‌نگیدا توانای فراوانی هه‌یه نابێ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌م پارێزگایه له بیر بکرێت.
له‌م وتاره‌دا، مه‌سه‌له له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که له پێوه‌ندییه‌کانی نێوان وڵاتاندا له‌گه‌ڵ ئامرازی سیاسی و ئابووری، فامکردنی هه‌ستیاریه‌تی و سیاسه‌تدانان له به‌شی فه‌رهه‌نگیشدا نابێ له‌بیر بکرێت، ئه‌و بابه‌ته‌ی که وه‌ک دیپلۆماسی فه‌رهه‌نگی باسی لێوه ده‌کرێت.
مه‌به‌ست له دیپلۆماسی فه‌رهه‌نگی، هه‌وڵ بۆ تێگه‌یشتن، ئاگادارکردنه‌وه، به‌شدارکردن و کاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکی وڵاتانی دیکه‌یه و له‌م بواره‌شدا، گۆڕینه‌وه‌ی بیرۆکه‌کان، زانیارییه‌کان، هونه‌ر و به‌شه‌کانی دیکه‌ی فه‌رهه‌نگیی نێوان نه‌ته‌وه‌کان به‌مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی ڕێککه‌وتن، ئه‌نجام ده‌درێن.
دیپلۆماسی فه‌رهه‌نگی له واقیعدا دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامرازی فه‌رهه‌نگییه و ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت به‌هێزترین وڵاتانیش له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا پێیان خۆشه تا ئه‌و شوێنه‌ی ڕێده‌ستیان هه‌بێ له ئامرازی فه‌رهه‌نگی بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کان و دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان که‌ڵک وه‌رگرن.
به‌بڕوای چالاکانی بواری دیپلۆماسی فه‌رهه‌نگی، هۆکاری فه‌رهه‌نگ یه‌ک له به‌رده‌وامترین و کاریگهریدانهرترین هۆکاره‌کان له نێو نه‌ته‌وه‌کان دێته ئه‌ژمار که هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، فامکردنی هه‌ستیاریه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری و سیاسه‌تدانان له‌م بواره‌دا بۆ کاربه‌ده‌ستان و به‌رپرسان وه‌ک پێویست ده‌نوێنێ.
ئه‌گه‌رچی له مه‌سه‌له‌ی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا، گه‌یشتن به ئامانجه سیاسی، ئه‌منی و ئابوورییه‌کان هه‌میشه وه‌ک گرنگترین ئامانجه‌کانی وڵاتان بۆ ڕێکخستن و جێبه‌جێکردنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یان بووه و بۆ ئه‌وه‌ی که وڵاتان به شێوه‌ی سونه‌تی جۆرێک دیپلۆماسی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕوانگه و ئامرازه سیاسی، چه‌کداری و ئابوورییه‌کان ده‌گرنه پێشێ به‌ڵام له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ڕوانگه‌ی نوێ له دیپلۆماسیدا هاتۆته ئاراوه که ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتر له ڕێگا چاره‌سه‌ره‌کان و ئامرازه فه‌رهه‌نگییه‌کان پێشنیار ده‌کرێته به‌رپرسان و گهڵاڵهدهرانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه.
ئه‌مڕۆکه سیاسه‌توانانی جیهان، رێگای چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ئێستا، ده‌سه‌ڵاتدارێتی فه‌رهه‌نگ له بۆنه نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌کان ئاماژه پێده‌ده‌ن و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه هاوکات له گه‌ڵ هه‌وڵ و تێکۆشانی به‌ربڵاوی سیاسی، جووڵانه‌وه‌یه‌کی زیاتریش بۆ به‌دیهاتنی ده‌سه‌ڵات و هاوکاری فه‌رهه‌نگی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ئه‌نجام ده‌درێت.
ئاوڕدانه‌وه له‌سه‌ر دیپلۆماسی فه‌رهه‌نگی له‌وێدا گرنگ ده‌نوێنێ که ده‌وڵه‌ته جۆراوجۆره‌کان سه‌رمایه‌گوزاری زۆر له‌م بواره‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی خۆیان ئه‌م جۆره دیپلۆماسیه به‌رچاو ده‌گرن و وڵاتی ئێمه‌ش به‌پێی ئه‌م بنه‌ما سه‌ره‌کییه بۆ دابینکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له ئاستی جیهانیدا به باشترین شێوازی ڕێپێدراو له‌م ئامرازه که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
کوردستان، ده‌فرایه‌تی زۆری له بواری دیپلۆماسی فه‌رهه‌نگیدا هه‌یه و ده‌بێ ئاوڕی تایبه‌ت له‌سه‌ر ناساندن و پیشاندانی ده‌فرایه‌تییه فه‌رهه‌نگییه‌کان، سه‌رمایه مادییه فه‌رهه‌نگییه‌کان، که‌له‌پووری که‌لتووری، بلیمه‌تان، سه‌رمایه‌دانان له بواری پیشه‌سازی و فه‌رهه‌نگی و هونه‌ر، په‌ره‌پێدانی میدیا نووسراوییهکان و وه‌رگێڕانیان، گه‌شه‌پێدانی گه‌شتیاری، دابینکردنی بواره‌کانی یه‌کڕیزی موسڵمانان، دامه‌زراندنی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ئیسلامناسی، کوردستان ناسی و هه‌بوونی که‌سانی بلیمه‌ت و خاوه‌ن بیر وه‌ک پێکهێنه‌ران و پێکهاته‌ی فه‌رهه‌نگی بدرێته‌وه.
ئێستاکه، ژماره‌یه‌ک له کوردستانییه‌کان له ده‌فرایه‌تییه‌کانی پارێزگا کوردنشینه‌کانی عێراق بۆ له‌چاپدانی کتێب و شیعر و وانه‌وتنه‌وه له زانکۆکان که‌ڵک وه‌رده‌گرن که پێویسته به ئه‌م پێوه‌ندییانه فه‌رمی بوونه‌وه و له ده‌فرایه‌تییه‌کانی دوو لایه‌ن به بێ هه‌بوونی ڕوانگه‌ی ئه‌منی که‌ڵک وه‌ر بگیردرێت.
نابێ له بیری بکه‌ین که ئه‌مرۆ جێگه و پێگه‌ی ئێرانی ئیسلامی له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا زۆر به‌رز بۆته‌وه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، وڵاتانی ناوچه‌که بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان له سیاسه‌تی ئاشتیخوازانه‌ی ئێران یارمه‌تی وه‌رده‌گرن و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه پاش په‌سندکردنی ناوچه‌ی ئازادی بازرگانی بانه و مه‌ریوان پێووه‌ندییه‌کانی ئێران و عێڕاق گه‌شه‌یه‌کی زیاتر به خۆوه ده‌بینێت و له ئاستی دیپلۆماسی فه‌رهه‌نگیشدا پێویستمان به هه‌وڵ و به‌رنامه‌داڕشتن ده‌بێت.
ئیبرایم محه‌مه‌د حوسێنی0 وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: مورته‌زا مورادی