بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماڵپەڕی کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی باڵای هێزە ئەمنییەکان کە پێشتر بەرپرسیاریەتی شکستە گەورەکەی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسایان لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 لە ئەستۆ گرتبوو، لە کاتی گونجاودا دەست لە کار دەکێشنەوە.
بە پێی ئەو هەواڵەش، هرتزی هالۆی سەرۆک ئەرکانی سوپا، ڕونان بار سەرۆکی ئاژانسی ئاسایشی ناوخۆیی و ئەهارۆن حالیوا سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی لەو کەسانەن. سەرەڕای ئەمەش تا شەڕەکە بەردەوام بێت ئەو کەسانە لە پۆستەکانیادا دەمێننەوە.
سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسای بزوتنەوەی حەماس لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ڕەخنەیەکی زۆری ئاراستەی دەزگا هەواڵگری و سەربازییەکانی ڕژێنی زایۆنیستی کردووە./.