بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هێرشەکان لە کاتێکدا کراوە کە حکومەتی عێراق هەوڵی دەستەبەرکردنی ئاسایشی ناوچەکە دەدات.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانی ئەمریکا پێشێلکردنی سەروەری و لاوازکردنی هەوڵەکانی حکومەتی عێراقە.
یەحیا ڕەسوڵ ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانی ئەمریکا لێکەوتەی نەخوازراوی لە سەر ناوچەکە دەبێت./.