بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی “نیکی” ژاپۆن لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی، هەناردەی نەوتی خاوی ئێران لە ساڵی ڕابردووی زاینیدا نزیکەی 50لەسەد بەرز بووەتەوە و گەیشتووەتە بانترین ڕێژە لە 5 ساڵی ڕابردوودا واتا نزیکەی 1.29 بەرمیل بۆ هەر ڕۆژ.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت، زۆرترین هەناردەی ئەو نەوتە بۆ وڵاتی چین بووە.
بەپێی بەراوەردەکانی ئاژانسی نیودەوڵەتی وزە، ئێران لە ساڵی 2023ێدا زیاتر لە 2.99 ملیۆن بەرمیل لە هەر ڕۆژدا نەوتی وەبەرهێناوە کە سەبارەت بە ساڵی 2022، 440 هەزار بەرمیل هەڵیکشاوە.
ئەو پێگە نێودەوڵەتیە هەروەها پێشبینیشی کردووە کە ڕێژەی وەبەرهێنانی ئێران لە ساڵی 2024دا، تا 160هەزار بەرمیلی دیکە زیاد بکات.
داخوازی لە لایەن چینەوە، ئێرانی هان داوە تا وەبەرهێنانی نەوتی خۆی زیاتر کاتەوە. ئامارەکانی کۆمپانی ئەورووپی، کپلر، پیشان ئەدات کە 90لەسەدی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ چین بووە.