بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی خۆڕاگری ئیسلامیی عێراقدا هاتووە کە ” تێکۆشەرانی خۆڕاگری ئیسلامی لە درێژەی تێڕوانینی خۆڕاگری لە بەرامبەر داگیرکاری و پشتیوانی لە خەڵکی غەززە و لە وەڵامی کۆمەڵکوژییەکەی ڕژێمی دڕندەی زایۆنیستی، ئەمڕۆ پێنج شەممە بە درۆن بەندەری حەیفایان لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین کردە ئامانج “.
لەو بەیاننامەیەدا جەخت لە سەر بەردەوامی هێرشەکان تا لەناوبردنی پێگە و شوێنی مانەوە و جێگیربوونی دوژمن کراوەتەوە./.