بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین جەختی لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی ئەم بزوتنەوەیە لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی کردەوە.
ناوبراو وتی: بە بێ دەستەبەرکردنی ئاگربەستی بەربڵاو، کشانەوەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە، ئاوەدانکردنەوە و ڕێگاچارەیەکی سیاسیی ڕوون کە مافەکانی گەلی فەڵەستین دەستەبەر بکات، هیچ ڕێکەوتنێک ناکەین.
دانوستانکارانی ئەمریکی، زایۆنیستی، قەتەری و میسری ڕۆژی یەک شەممە لە پاریس سەبارەت بە چوارچێوەیەک بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ئازادکردنی دیلەکانی ڕژێمی زایۆنیستی گەیشتنە ڕێکەوتن.
ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە بزوتنەوەکە پێشنیاری کۆبوونەوەکەی پاریس سەبارەت بە ئاگربەست تاوتوێ دەکات و وەڵامی دەداتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە بۆ تاوتوێکردنی ئەم پێشنیارە سەردانی قاهیرە دەکات./.