بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەم وڵاتە لە مانگی کانوونی یەکەمی 2023، 108 ملیۆن و 56 هەزار و 590 بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە.
کۆمپانیای سۆمۆ ڕایگەیاندووە کە داهاتی عێراق لەم هەناردەیە 8 ملیار و 311 ملیۆن و 34 هەزار دۆلار بووە.
ڕێژەی هەناردەی نەوتی خاو لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، 107 ملیۆن و 592 هەزار و 532 بەرمیل بووە.
عێراق لە مانگی کانوونی یەکەمدا 464 هەزار و 58 بەرمیل نەوتی خاوی هەناردەی ئەردەن کردووە.
تێکڕای نرخی هەر بەرمیل نەوتی عێراق لەو مانگەدا 76 دۆلار و 914 سەنت بووە./.