بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حسام بەدران لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس وتی کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ئەوە دەزانێت کە حەماس لە ناو ناچێت.
ناوبراو وتی کە نتانیاهۆ درێژە بە درۆکردنی خۆی دەدات و بەرژەوەندییە کەسییەکانی خۆی لە هەموو شتێک بە گرنگتر دەزانێت.
بەدران وتی کە نتانیاهۆ بووەتە هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە لە سەر ئاسایشی ناوچەکە./.