بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بڕیارەکانی دادگای لاهای نێودەوڵەتی سەبارەت بە شەڕی غەززە دەبێت لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە جێبەجێ بکرێت.
ئیستفان دوجاریک وتەبێژی ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ناوبراو ئەم بابەتەی وەبیرهێناوەتەوە کە بە پێی بنەماکانی دیوانی دادی نێودەوڵەتی، بڕیارەکان دەبێت جێبەجێ بکرێت و دڵنیایی ئەوەش هەیە کە سەرجەم لایەنەکان بە درووستی پابەندی بڕیارەکانی دادگا دەبن.
دوجاریک ڕایگەیاندووە کە گۆتێرێش بڕیارەکەی دادگای لاهای ڕادەستی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات./.