جام کوردی:
بان کی موون سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه که گه‌ڕی نوێی دانوستانه‌کانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا له شاری نیۆیۆرک به‌ڕێوه بچێت.
بان کی موون له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وتی: خوێندنه‌وه‌ی من ئه‌وه‌یه که وڵاتانی به‌شدار له وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا، سه‌رقاڵی هه‌ماهه‌نگی پێویستن سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی نوێی دانوستانه‌کان له نیۆیۆرک.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، تا ئێستا دوو خولی دانوستانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سوریا به ئاماده‌بوونی 20 وڵاتی جیهان له ڤییه‌نا به‌ڕێوه‌چووه و تێیدا سه‌باره‌ت به دابین کردنی ئاگربه‌ستێک له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ده‌ستپێکردنی وتووێژه‌کانی ئاشتی له به‌رواری یه‌کی ژانۆیه ڕێکه‌وتن کراوه.
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند: هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین گه‌ڵاڵه‌یه‌کی وا له سه‌ره‌تای مانگی ژانۆیه بخه‌ینه ڕوو که هه‌م وتووێژه‌کانی سیاسی ناوخۆیی سوریا و هه‌م ئاگربه‌ستێکی نیشتمانی له‌و وڵاته له خۆ بگرێت.
موون ئاماژه‌ی به کاتی به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی نوێی دانوستانه‌کان نه‌داوه، به‌ڵام پێشتر ڕاگه‌ێندراوه که دانوستانه‌کان له کۆتایی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چێت.