بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن سالم ئەندامی فراکسیۆنی سادقون لە پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەاند کە بۆ کۆتایی هێنان بە داگیرکاریی ئەمریکا، هیچ ڕێگاچارەیەک بەدەر لە خۆڕاگری و دەرکردنی ئەوان لە خاکی عێراقدا نییە.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەمریکا بنکە سەربازی و ئەمنییەکانی عێراق بە تایبەت بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی بۆردومان دەکات و ئاشکارا و دڕندانە بە پێشێلکردنی دەسەڵات و سەروەری نیشتمانی وڵات، ڕۆڵە خەباتگێڕ و تێکۆشەرەکانمان دەکوژێت.
حەسەن سالم ڕایگەیاند کە هیچ ڕێگاچارەیەک بەدەر لە خۆڕاگری و جێبەجێکردنی یاسای ساڵی 2020 ی پەرلەمان بۆ دەرکردنی داگیرکارانی تیرۆریست بوونی نییە.
ڕاشیگەیاند کە دەبێت وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵا لە دژی ئەمریکا تۆمار بکات و ڕۆڵێکی چالاک و کاریگەر لەم بوارەدا بگێڕێت./.