بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزیری گەشتیاری سووریا موحەمەد ڕامی مرتینی ڕۆژی یەکشەمە هەواڵی لەسەر مەیلی دیمەشق و بەغدا داوە بۆ پتەو کردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەر دوو وڵات و جەختیشی لەسەر هاوکاری زۆرتر و گەشەی سەرمایەگوزاری هاوبەش لە بواری گەشتیاری و زیاتر بوونی سەفری فڕۆکەوانی نێوان هەردوو وڵات بوو.
ناوبراو لەبارەی سەفەری ڕۆژی شەمەی خۆی بۆ عێراق و دیداری لەگەڵ سەرۆکوەزیری عێراق، عەبدول لەتیف جەماڵ ڕەشید، گوتی لەو دیدار و کۆبوونەوەدا باس کرا لەسەر زەروورەتی سەرمایەگوزاری هاوبەش و بەهێزکردنەوەی هاوکاری ئابووری لە بواری گەشتیاری لە نێوان هەر دوو وڵاتدا.
مرتیتی گوتیشی: جەماڵ ڕەشید سووریای وەکوو قووڵایی ئابووری بۆ عێراق وەسف کردووە، عێراقیش بە هەمان شێوە بۆ سووریا، بەتایبەت ئەوەی کە هەر دوو وڵاتی سووریا و عێراق خاوەن مێژوو هاوبەش و پەیوەندی نزیک و برادەرانەن پێکەوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش داوە کە ڕێکەوتنامەیەک لە نێوان هەر دوو وڵاتدا واژۆ کرا سەبارەت بە پەیوەندی زیارتری گەشتیاری و کەلتووری و دینی، لە نێوان هەر دوو وڵاتدا.