بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەستەی گشتی گومرکی عێراق هەواڵی بەرزبوونەوەی داهاتەکانی لە ساڵی 2023 دا ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی دەستەی گشتی گومرکی عێراقدا هاتووە کە داهاتە گومرکییەکان لە ساڵی 2023 زیاتر لە 791 ملیۆن دۆلار بووە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە داهاتەکان بەراورد بە ساڵی 2022 لە سەدا 28 زیادی کردووە.
بەیاننامەکە ڕایگەیاندووە کە سەنتەری گومرکی گۆڕەپانی گەورەی تەحریر زیاتر لە 231 ملیۆن دۆلار بووە کە زیاترین ڕێژەی داهات لە نێو گومرکەکان بووە./.