بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە وەزیری دەرەوە و هاوتا پاکستانییەکەی سەبارەت بە گەڕانەنەوەی باڵیۆزەکان بۆ پایتەختەکان تا 26 ی کانوونی دووەمی 2024 گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
هەروەها لە سەر بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی پاکستان، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرواری 29 ی کانوونی دووەمی 2024 سەردانی ئیسلام ئاباد دەکات.
پاش هێرشەکەی ئێران بۆ سەر بنکەی گرووپی تیرۆریستی جەیشولزوڵم لە خاکی پاکستان و وەڵامی ئەو وڵاتە، پەیوەندییەکانی تاران و ئیسلام ئاباد ئاڵۆز بوو و هەر دوو وڵات باڵیۆزەکانیان کشاندەوە./.