بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەزروق فالح حەبینی سەرۆکی گرووپی دۆستایەتی پەرلەمانی کوێت و ئێران کە سەردانی تارانی کردووە، لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووە و سەبارەت بە هاوکارییە هاوبەشەکانی هەر دوو وڵات و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بیر و ڕای ئاڵوگۆڕ کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەو کۆبوونەوەدا وێڕای دەستخۆشی لە هەڵوێست و ڕۆڵی پەرلەمان و حکومەتی کوێت لە پشتیوانیکردنی گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین، بە ئاماژە بە بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کوشتاری ژنان و منداڵان و خەڵکی بێ تاوانی فەڵەستین، ڕایگەیاند: دوژمنی زایۆنیستی سەرەڕای ئەوەی خەڵکانێکی زۆری لە ژن و منداڵ لە غەززە کوشتووە و ئەو ناوچەی وێران کردووە بەڵام بە هیچ یەک لە ئامانجە دیاریکراوەکانی نەگەیشتووە.
ناوبراو وتی کە زایۆنیستەکان دەیانەوێت شکستەکانیان لە ڕێگای کردەوە تیرۆریستییەکانەوە قەرەبوو بکەنەوە./.