بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە میدیاکانی پاکستان، ڕایگەیاندووە کە حکومەتی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە کۆتایی بە ئاڵۆزییەکان لە گەڵ ئێران بێنێت و پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان دەست پێبکاتەوە.
ئەو بڕیارەش لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی پاکستان بە سەرۆکایەتی ئەنوار ئەلحەق کاکر سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری ئەو وڵاتە دراوە.
چەندین کاتژمێر پێش ئەوەش وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی پاکستان، ئێرانی وەک وڵاتێکی دۆست ناو برد و جەختی لە سەر نەهێشتنی ئاڵۆزییەکان لە نێوان هەر دوو وڵاتدا کردەوە./.