بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە 18 ی کانوونی دووەمی 2024 لە کاردانەوەی بەرامبەر بە بڕیارەکەی ئەمریکا لە دژی ئەنساروڵڵای یەمەن و بە تیرۆریست ناساندنی ئەم بزوتنەوەیە، وتی: ئەو بڕیارەی ئەمریکا لە پێناو پشتیوانیکردنە لە ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیستی.
ناوبراو وتی: ئەنساروڵڵا و یەمەن تەنیا بە هۆی پشتیوانییەکانیان بۆ گەلی فەڵەستین کەوتوونەتە بەر ڕق و توڕەیی ئەمریکا، هەرچەندە بڕیارە هەڵەکەی ئەمریکا هیچ کاریگەرییەکی لە سەر ئیرادەی گەلی یەمەن بۆ پشتیوانیکردنی فەڵەستینییەکان نابێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران پشتیوانی هەمەلایەنەی ئەمریکای لە ڕژێمی زایۆنیستی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی لە ناوچەکە بە هۆکاری سەرەکی ئاڵۆزییەکان ناو برد و وتی: ئەمریکا ئەگەر لە نیگەرانییەکانی بەرامبەر بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە ڕاتگۆیە، دەبێت واز لە تاوان و کۆمەڵکوژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە بێنێت./.