بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن شەوی 17 ی کانوونی دووەمی 2024 لە دژی بڕیارێکی ئەمریکا بۆ بە تیرۆریست ناساندنی ئەم بزوتنەوەیە هاتە دەنگ و ڕایگەیاند کە یەمەن ساڵانێکە لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆ دراوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە جێی پێکەنینە لە لایەن حکومەتێکی تیرۆریستی جیهانییەوە، بە تیرۆریست بناسرێیت، ئەم هەوڵەی ئەمریکا بۆ بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی جیهان و بەدناوکردنی ئەنساروڵڵا و گەلی یەمەنە.
ئەنساروڵڵا ڕایگەیاندووە کە دژایەتی ئەمریکا بە هۆی پشتیوانیکردنمان لە گەلی فەڵەستین، وەک میدالیای شەرەف و شانازییە./.