بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەک وەڵامێک بۆ کردەوە تیرۆریستییەکانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە مووشەکی بالستی و درۆن، دوو بنکەی تیرۆریستانی سەر بە گرووپی جەیشولزوڵمی لە خاکی پاکستاندا کردە ئامانج.
ئەو ناوچەیە هێرشی کراوەتەسەر، ناوچەیەکە بە ناوی چیای سەوز لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان و یەکێک لە گەورەترین بنکەکانی گرووپی تیرۆریستی جەیشولزوڵمی تێدا بووە./.