بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوەندی ئاماری کومیسیۆنی ئەورووپا(یۆرۆ ستارت) سەرجەم ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و 27 ئەندام لە یەکێتی ئەورووپای لە ماوەی 10 مانگ لە ساڵی 2023ێدا نزیکەی 3 ملیارد و 761 ملیۆن یۆرۆ ڕاگەیاند.
ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران و یەکێتی ئەرورووپا لە مانگەکانی ژانڤیە تا ئوکتۆبەری ساڵی 2023، ڕووبەڕووی دابەزینی 13لەسەد بووەتەوە سەبارەت بە کاتی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو.
لە 10 مانگەی ساڵی 2022دا ئاڵوگۆڕی گشتی دوولایەنە 4 ملیارد و 367 ملیۆن یۆرۆ ڕاگەیندرا بوو.
شایانی ئاماژەپێدانە کە لە نێوان ئەندامانی یەکێتی ئەورووپا ئەڵمانیا زۆرترین بەشی بووە لە ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لە گەڵ ئێراندا بەجۆرێک کە 31لەسەدی بازرگانی گشتی ئێران لەگەڵ ئەورووپا، هاوپەیوەند بووە لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا
ئەڵمانیا لە 10 مانگەی ساڵی 2023ێدا زیاتر لە 191 ملیۆن یۆرۆ هاوردەی کاڵای لە ئێرانەو بووە و 977 ملیۆن یۆرۆ کاڵای هەناردەی ئێران کردووە.