بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە یەکەم وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن، ئەنساروڵڵا بە مووشەکی کرۆز هێرشی کردە سەر کەشتییەکی سەربازیی ئەو وڵاتە لە دەریای سوور.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە ناوچەکە هێرشەکەی ئەنساروڵڵای یەمەنی پشتڕاست کردووەتەوە بەڵام بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەو مووشەکە تێکشکاوە و ئامانجەکەی نەپێکاوە.
هێرشەکە لە باشوری دەریای سوور بووە و بە یەکەم وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن هەژمار دەکرێت./.