بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بانکی جیهانی لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا “بەرژەوەندی ئابووری جیهان” ڕایگەیاند، گەشەی ئابووری ئێران لە ساڵی ڕابردووی زاینیدا بۆ ڕێژەی 4.2لەسەد هەڵیکشاوە.
لەسەر بنەمای بەراوەردی ئەو پێگە نێونەتەوەییە گەشەی ئابووری ئێران لە ساڵی 2022دا بەرابەر بووە لەگەڵ 3.8لەسەد.
بانکی جیهانی پێشبینی کردووە، گەشەی ئابووری ئێران لە ساڵی 2024دا دەگاتە ڕەقەمی 3.7لەسەد.
شایانی ئاماژەیە کە لەسەر هەمان ڕاپۆرت ، گەشەی ئابوری ئێران زیاترە لە دووقات گەشەی ئابووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها باکووری ئەفریقا.