بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی ئامارەکانی ئەمریکا لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا ڕایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێوان ئێران ئەمریکا لە 11 مانگی ساڵی 2023 بۆ 50.5 ملیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە کە ئەو ژێژەیە سەبارەت بە کاتی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 12 لەسەد هەڵیکشاوە.
لە مانگەکانی ژانڤیە تا نوامبێری ساڵی 2022 زیاتر لە 40.4 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی کاڵا لە نێوان هەر دوو وڵاتەکەدا بوونی بووە.
لەسەر هەمان ڕاپۆرت لە 11 مانگەی ساڵی 2023 نرخی هەناردەی ئەمریکا بۆ ئێران 21لەسەد گەشەی کردووە.
لە 11 مانگەی ساڵی 2022دا زیاتر لە 40.3 ملیۆن دۆلار کاڵا لە ئەمریکاوە بۆ ئێران هەناردە کرابوو کە ئەو ڕێژەیە سەبارەت بە کاتی هاوشێوەی ساڵی 2023ێدا بۆ 48.9 ملیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە.