بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆسامە حەمدان لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند کە شەڕی گەلی فەڵەستین لە گەڵ ڕەوتی ستەمکاری جیهانی و ڕژێمی زایۆنیستی لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە دەستیپێنەکردووە بەڵکوو مێژووی ئەم شەڕە بۆ سەدەیەک پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە دانیشتووانی غەززە شکستیان بە سەرجەم پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی هێناوە، وتی کە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکاری ئەو ڕژێمە پێویست بوو.
حەمدان وتی کە هێزەکانی خۆڕاگری، سەربازانی زایۆنیست و ئەوانەش دەکەنە ئامانج کە دژی گەلی فەڵەستین چەک هەڵدەگرن.
ئەو سەرکردەی بزوتنەوەی حەماس داوای لە وڵاتانی جیهان کرد پشتیوانی لە سکاڵاکەی ئەفریقای باشور لە دادگای لاهای لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی بکەن./.