بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی مەشات سەبارەت بە هێرشەکانی ڕۆژی هەینی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر چەند ئامانجێک لە یەمەن، وتی: خوێنی یەمەنییەکان پڕ بەهایە و تۆڵەی خوێنی ئەوان دەکرێتەوە و ئەم دەسدرێژییەی ئەمریکا و زایۆنیستەکان و بەریتانیا، یەمەن لە هەڵوێستەکانی لە بەرامبەر دوژمنی زایۆنیستی پاشگەز ناکاتەوە.
ناوبراو وتی: بە برایانمان لە فەڵەستین و غەززە دەڵێین کە خوێنی ئێمە ڕەنگینتر لە خوێنی ئێوە نییە و ویژدانمان ئاسوودەیە لەوەی کە لە گەڵ ئێوە و پشتیوانی ئێوەین، جەخت لەوەش دەکەینەوە کە فەڵەستین لێرە بە دواش لە گۆڕەپانی شەڕدا بە تەنیا نابێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن وتی کە ئەمریکا و بەریتانیا بەرپرسی بەسەربازگەکردنی دەریان و یەمەن بەوانی دەسەلمێنێت کە دەبێتە گۆڕستانی دوژمنان./.