بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن سەبارەت بە دەسدرێژییەکەی بەرەبەیانی هەینی 12 ی کانوونی دووەمی 2024 ی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سە رئەم وڵاتە، وتی: بۆ بەرگری لە یەمەن و دەسەڵات و سەروەرییەکەی لە بەئامانجگرتنی سەرچاوەکانی هەڕەشە و سەرجەم بەرژەوەندییەکانی دوژمنی تاوانبار لە زەوی و دەریا هیچ گومانێکمان نییە.
ناوبراو سەبارەت بە مافی سەنعا بۆ وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا وتی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەوپەڕی ئامادەباشیدان و وەڵامی دوژمنان دەدەنەوە.
یەحیا سەریع وتی کە بەرپرسیاریەتی تەواوی ئەم تاوانە دەکەوێتە ئەستۆی دوژمنی ئەمریکی و بەریتانی و بە هیچ شێوازێک نابێتە هۆی کۆتایی هاتنی پشتیوانییەکانی گەل و دەسەڵاتی یەمەن لە فەڵەستینییەکان./.