بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە هێرشەکەی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن، نموونەیەکی دیکەی بەلاڕێدابردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییە لە لایەن ئەو وڵاتانەوە و لە پێناو ئاڵۆزترکردنی زیاتری ڕەوشی ناوچەکە کراوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕووسیا داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکات هێرشەکەی سەر یەمەن ئیدانە بکەن و هەوڵی ڕێگری لە ئاڵۆزتربوونی ڕەوشی ناوچەکە بدەن./.