بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەبدولسەلام وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن و سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حکومەتی سەنعا بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاند کە یەمەنییەکان تا کۆتایی شەڕی غەززە درێژە بە هێرشەکانیان بۆ سەر کەشتییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەدەن.
ناوبراو وتی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن وەڵامێکی سەرەتایی هێرشەکانیان داوەتەوە و لە زووترین کاتدا وەڵامێکی بەهێز دەبینن و بە دڵنیاییەوە کە وەڵامی هێرشەکان دەدەینەوە.
عەبدولسەلام وتی کە هیچ هاوپەیمانییەکی نێودەوڵەتی لە دژی یەمەن نییە و هێرشەکان بە هاوبەشی ئەمریکا و بەریتانیا کراوە و بەشێک لەو وڵاتانە کە ناویان وەک هاوپەیمانی ئەمریکی هاتووە بە سەنعایان ڕاگەیاندووە کە ڕۆڵیان لە هێرشەکاندا نەبووە.
وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا وتی کە هەڵوێست و هەنگاوەکانی یەمەن کاریگەری خۆیی هەبووە کە بەم جۆرە ئەمریکای ناچار بە کاردانەوە کردووە.
وتیشی کە هەر کەسێک دەریای سووری کردووەتە ناوچەیەکی سەربازی، دەبێت بەرپرسیاریەتی و ئەنجامەکانی وەربگرێت./.