بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەخیتی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند کە واشنتن و لەندەن لە زووترین کاتدا بەوە دەگەن کە دەسدرێژی ڕاستەوخۆ بۆ سەر یەمەن گەورەترین هەڵەی مێژوویی ئەوان بووە.
ناوبراو بە وەبیرهێنانەوەی شکستەکانی ڕابردووی ئەمریکا لە سەنعا لە ساڵانی 2004 و 2015 ڕایگەیاند کە بێگومان ئەوان لە هەڵەکانی ڕابردوو پەشێمانن بەڵام بە دەستپێکردنەوەی شەڕی دژ بە یەمەن ئەوەیان پیشانداوە کە کەڵکیان لە ئەزموونەکانی ڕابردوو وەرنەگرتووە.
فەزل ئەبوتالیب ئەندامی دیکەی مەکتەبی سیاسی ئەنساروڵڵا جەختی لەوە کردەوە کە هێرشەکەی ئەمریکا و بەریتانیا نابێتە هیچ دەسکەوتێک بۆ ئەوان و تەنانەت نابێتە هۆی ئەوەی کە فەڵەستینییەکان درێژە بە خەباتی خۆیان نەدەن و یەمەنییەکانیش درێژە بەم ڕێگایەی خۆیان دەدەن.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەمریکا و بەریتانیا ڕایانگەیاند کە لە وەڵامی چالاکییەکانی سوپای یەمەن لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی، چەندین ناوچەی ئەم وڵاتەیان کردووەتە ئامانج./.