بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 12 ی کانوونی دووەمی 2024 ی ئەمریکا و بەریتانیای بۆ سەر چەندین شاری یەمەنی بە توندی ئیدانە کرد.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە پێشێلکردنی ئاشکرای دەسەڵات و سەروەری یەمەن و یاسای نێودەوڵەتییە.
کەنعانی ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە لە درێژەی پشتیوانییە بەردەوامەکانی ئەمریکا و بەریتانیا لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە کراوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە ئەم هەڵەی ئەمریکا و بەریتانیا تەنیا ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات و بە ئامانجی بەلاڕێدابردنی ڕای گشتی لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە فەڵەستینییەکان کراوە./.