بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ 9 ی کانوونی دووەمی 2024 لە نەوەد و پێنجەمین ڕۆژی شەڕی غەززە، کوژرانی 5 سەربازی خۆیی لەم ناوچەیە ڕاگەیاند تا ژمارەی کوژراوە سەربازییەکانی زایۆنیستەکان لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 تا ئێستا بگاتە 519 کەس.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ئەو 5 سەربازە بە هۆی تەقینەوەی بۆمبەوە کوژراون.
سەرچاوەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین ڕایانگەیاندووە کە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە زیاتر لەوەیە کە لە لایەن تەل ئەبیبەوە بڵاو دەکرێتەوە./.