بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕویتەرز لەسەر زاری سەرچاوە ئاگادارەکان نوسیویەتی: لێژنەی هاوبەشی وەزارەتی ئۆپێک پلاس لە سەرەتای مانگی فێڤریەدا (12ی ڕێبەندا) کۆبوونەوە بەڕێوەدەبات.
وەڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک پلاسدا و هاوپەیمانەکانی هەر دوومانگ و یەکجار، کۆ دەبنەوە بە مەبەستی بۆ چاودێڕیکردن لەسەر جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی دابەزینی بەرهەمهێنان.
بەپێی وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان ئەو کۆبوونەوە بەشێوازی ڤیدیو کونفرانس بەڕێوەدەچێت.
بڕیار لەسەر ئەو بوو ئەو کۆبوونەوە بەرواری 26ی نوڤەمبێر بەڕێوە بچێت بەڵام بەهۆی جیاوازی لەگەڵ وڵاتە ئەفریقیەکان بە 3 ڕۆژ دواکەوتنەوە بەڕێوەدەچێت و پاشان وڵاتی ئانگۆلا لە ڕێکەوتی 22ی دێسەمبێردا (یەکەمی بەفرانبار) لە ئۆپێک پلاس هاتە دەرەوە.
ئوپێک ڕۆژی چوارشەمە لە بەیاننامەیێکدا داکۆکی لەسەر یەکگرتوویی ئەو کۆڕە کردووە و پشتڕاستیشی کردەوە کە هاوکاری و وتووێژ لە کۆڕی ئۆپێک پلاسدا بەردەوام درێژەی هەیە.