بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئیسماعیل قائانی لە نامەیەکدا بۆ ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، بە بۆنەی شەهیدبوونی ساڵح عاروری جەختیکردووەتەوە کە جیهانیان ئەوە دەبینن کە برایانی شەهید عاروری چۆن دەبنە کابوسی ڕژێمی منداڵکوژی زایۆنیستی.
ناوبراو لە نامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە لە کارنامەی شەهید عاروریدا چەندین دەسکەوت و شانازیی وەک ڕاپەڕینی یەکەم و دووەم و قودسی فەڵەستینییەکان دەبینرێت.
فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندووە کە دوژمنی زایۆنیستی بە تیرۆری فەرماندەکانی خۆڕاگری، هەوڵی کەمکردنەوەی ئەو شکستە قورسەی لە غەززە و کەرتی خۆرئاوا دەدات./.