بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد عەبدولسەلام وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا وتی کە گەلی یەمەن زمانی هەڕەشە قبووڵ ناکەن.
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا سەرقاڵی دانانی پلانی هێرشکردنە سەر پێگە سەربازییەکانی یەمەنە.
وتەبێژی ئەنساروڵڵا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە ئاماژە بە ڕاپۆرتەکەی نیۆیۆرک تایمز ڕایگەیاند کە هەڵوێستی یەمەن بۆ پشتیوانیکردنی غەززە لە دژی خوێنڕشتنەکانی زایۆنیسم درووست و بەرپرسانەیە و گوشارەکان دەبێت لە سەر زایۆنیستەکان بێت تا ڕێگری لەم خوێنڕشتنانە بکرێت و گەمارۆی کەرتی غەززە هەڵبگیرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەوەی هەڕەشەیە لە سەر ناوچەکە و وڵاتانی پەراوێزی دەریای سوور، دڕندەیی ڕژێمی زایۆنیستی و بەسەربازگەکردنی ئەم دەریایەیە لە لایەن ئەمریکاوە بۆ خزمەتکردن بە بەرژەوەندییەکانی تەل ئەبیب./.