بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی هەینی 5 ی کانوونی دووەمی 2024 لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی لە تەرمی شەهیدانی کردەوە تیرۆریستییەکەی کرمان، وتی: دوژمن لە سوریا و عێراق هەوڵی ئەوەی دەدا کە داعش وەک دەستکردی خۆی بە ناوی خەلافەتی ئیسلامییەوە بکاتە دەسەڵاتدار بەڵام شەهید سولەیمانی ڕەوتی خۆڕاگریی لە ناوچەکە ڕێکخست و دۆخەکە بۆ ڕژێمی زایۆنیستی پێچەوانە کردەوە و ئەو ڕژێمە داگیرکارە هەستی بەوە کرد کە چیدی ناتوانێت درێژە بە دەسدرێژییەکانی بدات و پاشەکشەی دەستپێکرد.
ناوبراو وتی: خۆڕاگری لە وڵاتانی ناوچەکە هێزی ئاسمانی و دەریایی نییە و تەنیا بەشێک لە هێزی وشکانیی هەیە بەڵام ئەمڕۆ لە هەموو ڕوویەکەوە وای لە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی کردووە کە شکست و لاوازییەکانی بۆ هەمووان ڕوون بووەتەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: فەڵەستین براوەی ئەم شەڕەیە و ڕژێمی زایۆنیستی لە گۆڕەپانەکەدا شکستی هێناوە، سەرکردەکانی فەڵەستین شەهید سولەیمانییان بە شەهیدی قودس ناو بردووە و ڕاستییەکەش ئەمەیە کە ئەوەی ئەمڕۆ لە خۆڕاگری دەیبینین دەرەنجامی ئەو سیاسەت و تێکۆشانەی شەهید سولەیمانییە.
ئایەتوڵڵا ڕەئیسی وتی: دوژمن بەردەوام هێز و کاریگەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی بینیوە و لەم ڕووداوانەی ئەم دواییەدا دڵنیایی بە خەڵکی ئازیز دەدەین کە هێزە چەکدارەکانی ئێمە کات و شوێنی تۆڵەسەندنەوە لە دوژمن دیاری دەکەن و کۆتایی زریانی ئەقسا کۆتایی ڕژێمی زایۆنیستی دەبێت./.