بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەسەدی نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، وتی: ڕێوڕەسمی چوارەمین ساڵیادی تیرۆری شەهید سولەیمانی ئەمساڵ وەک ساڵانی ڕابردوو بەڕێوەچوو، ڕێوڕەسمەکە ئەمساڵ لە لایەن خەڵکەوە بەڕێوەچوو و بە هۆی پێشوازی زۆرینەی خەڵک و قەرەباڵغی زۆر، کێشەی کەمبوونی شوێنمان هەبووە.
ناوبراو وتی: ڕێوڕەسمەکە شکۆمەندانە بە بەشداری سەرۆک و سکرتێری گشتی و نوێنەری زۆربەی حیزبەکان و بەرپرسانی حکومی بەڕێوەچوو، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە کەسایەتییە ئائینی و کۆمەڵایەتییەکانیش بەشدارییان کرد و ئەوانەی لە ڕێوڕەسمەکەدا وتاریان هەبوو جەختیان لەوە کردەوە کە شەهیدبوونی حاجی قاسم سولەیمانی خەسارێکی گەورە بۆ ئەوان بووە، کەسایەتی شەهید سولەیمانی پەیوەندی بە جیهانی ئیسلامەوە هەیە نەک وڵات و نەتەوەیەکی تایبەت./.