بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەدنان محەممەد مینا لە میانەی بەشداریی لە ڕێوڕەسمی چوارەم ساڵیادی تیرۆری شەهید حاجی قاسم سولەیمانی کە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، لە وتووێژی تایبەت لە گەڵ پەیامنێری جام کوردی، وتی: شەهید سولەیمانی پیاوێکی نیشتمانپەروەر، خەمخۆر و بەوەفا بۆ خاک و وڵاتەکەی بووە و ئەوەی لە توانایدا بووە کردوویەتی و گیانی خۆیی لەو پێناوەدا کردە قوربانی.
ناوبراو وتی: هیوادارم شەهید سولەیمانی ببێتە نموونەیەک بۆ تێکۆشەرانی گەلان بە تایبەت هەرێمی کوردستان کە دڵسۆزی خاک و نیشتمانی خۆیان بن و بەرژەوەندی گشتی بەلایانەوە گرنگ بێت نەک بەرژەوەندی کەسی و حیزبی./.