بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی وتارەکەی فازڵ میرانی لە ڕێوڕەسمی چوارەمین ساڵیادی تیرۆری شەهید حاجی قاسم سولەیمانی کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو بەم شێوازەیە:
بە ناوی خودا
وێڕای ستایشکردنی هەوڵ و تێکۆشانی حاجی قاسم لە سەردەمی ژیانی خۆی بۆ دابینکردن و پاراستنی یەکڕیزی کورد و ڕۆڵی بەڕێزیان لە بەرەنگاربوونەوەی داعش، ئەگەر لەم هەلومەرجەدا لە ژیاندا بمایە بە دڵنیاییەوە دۆخی کوردستان و کوردەکان وا نەدەبوو. ئێمە سەردار سولەیمانیمان بە باشی دەناسی، ئەوان کەسێکی جیاواز بوون، ئەگەرچی بە ناو خەڵکی ئێران بوو بەڵام لە هەموو ناوچەیەک ڕۆڵی هەبوو و یارمەتیدەر بوو. تایبەتمەندییەکانی ئەوان هەم لە ڕووی مەیدانییەوە بووە و هەم لە ڕووی سیاسی و جێبەجێکارییەوە. شەهید سولەیمانی نوێنەری ئێران لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم و ئیسرائیل بووە.
ئەو کەسێک بوو کە هیچ سازشتێکی لە گەڵ ئیسرائیل نەبوو و بەم هۆیەوە ئیسرائیل لە عێراق و ناوچەکە لە ڕیزی دوژمنانی شەهید سولەیمانیدا بوو. شەهید سولەیمانی نموونەی بەرچاوی مرۆڤێکی تەواو بوو. چەندە گرنگە کە مرۆڤ پابەندی بیر و بڕواکانی بێت، چەندە گرنگە کە مرۆڤ ئازادیخواز بێت، هەنگاوەکانی ئەوان لە هەرێمی کوردستان لە پێناو ئازادیخوازی و ئاسایشی خەڵکی ناوچەکە بوو.
ئێمەی کورد هیچ کات ڕۆڵی شەهید سولەیمانی لە عێراقدا لەبیر ناکەین، ئەگەر شەهید سولەیمانی لە عێراقدا ئامادە نەدەبوو و بەرگریی لە سنورەکان نەدەکرد دۆخی ئێران و عێراق وا نەدەبوو و دیار نەبوو داهاتووی ئەم دوو وڵاتە بە کوێ دەگەیشت. شەهید سولەیمانی بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق ڕۆڵی گرنگی لە ڕێکخستنەوەی ئاسایشی ناوخۆیی هەبوو.
بە تێڕوانینی من بزوتنەوەی حیزبەکان لە کوردستان بزوتنەوەیەکی موسڵمان بووە، ئێمە گەلێکی زوڵملێکراو و زیان پێگەیشتووین. شەهید سولەیمانی وەک زەڕەنگێڕێک بووە، هەڵەی کەم بووە و پابەندی بەڵێن و بڕیارەکانی بووە، خۆی بڕیاری دەدا و جێبەجێی دەکرد.
لە ڕاستیدا دەبێت حکومەتی عێراق پشتیوانی هەرێمی کوردستان بێت لە بەر ئەوەی کە بەرگری لە سنورەکان و ئاسایشی وڵات ئەرکی هەمووانە و ئێمەش ڕۆڵی باشمان هەبووە. کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو کات پشتیوانی گەلانی ئازادیخواز بووە و ئێستا پاش شەهید سولەیمانی پێویستە کۆماری ئیسلامی بەردەوام پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان بکات.
گەلانی ئازادیخوازی ناوچەکە چاوەڕوانی ئەوە لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی دەکەن وەک کۆماری ئیسلامی ئێران بەرگری و پشتیوانی لە ئێمە بکەن تا ئیسرائیل نەتوانێت بە سەر ناوچەکەدا زاڵ بێت، ئێمەی کورد بە مافی خۆمانی دەزانین کە لە هاوکێشەکانی وڵاتدا پشکمان هەبێت.
ئێمە چاوەڕوان دەکەین کە جێگرەوەی شەهید سولەیمانیش یارمەتیدەرمان بێت و لە پێناو دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری و ڕۆڵی هەرێمی کوردستان، وەک ڕابردوو لە گەڵمان بێت.
ئێران پەیوەندیی لە گەڵ تەواوی حیزب و لایەنە سیاسی و ئیسلامییەکان هەبوو و دەتوانێت لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق نێوەندگێڕی بکات.
لەم ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنەی یادی شەهید سولەیمان نابێت ئەوە لەبیر کەین کە چ هەوڵێکیان هەبووە و درێژەپێدەری ڕێگاکەی ئەو بین لە بەر ئەوەی کە شەهید سولەیمانی بۆ جێگیرکردنی ئاسایش بەردەوام لە عێراق، لوبنان، سوریا و …. بووە. ئێمە چاوەڕوانی ئەوە لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەین وەک شەهید سولەیمانی ببنە هۆکاری ڕووداوە باشەکان.
گرنگە عێراق بەردەوام پێگەیەکی باڵای لای کۆماری ئیسلامی ئێران هەبێت بەراورد بەو وڵاتانەی کە بەرگرییان لێدەکرێت. من دیسانەوە هاوخەمی خۆم بە بنەماڵەی شەهید سولەیمانی ڕادەگەێنم و دەستخۆشی لە سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران و هەموو ئەوانە دەکەم کە ڕێکخەری ئەم ڕێوڕەسمە بوون./.