بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە کردەوە دڕندانەکەی ڕژێمی زایۆنیستی لە هێرشی درۆنی بۆ باشوری بەیروت کە بە پێشێلکردنی سەروەری و خاکی لوبنان بووە هۆی شەهیدبوونی ساڵح عاروری جێگری سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس و دوو فەرماندەی باڵای کەتیبەکانی قەسام و چەندین کەسی دیکە، پیشانیدا بەردەوامی تاوان و دڕندەیی زایۆنیستەکان بە پشتیوانی حکومەتە تیرۆریستییەکەی ئەمریکا دەکرێت.
بەیاننامەکە دەڵێت کە بێگومان شکستی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا بە تیرۆر و تاوان قەرەبوو ناکرێتەوە و ڕژێمی لاوازکراو و شکستخواردووی زایۆنیستی بەم تاوانانە هیچ کات ناتوانێت لە بەرامبەر خۆڕاگریدا سەرکەوتن بە دەست بێنێت.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە شکستی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی لە غەززە ڕایگەیاندووە کە ئەو ڕژێمە هیچ ڕێگایەکی دیکەی بەدەر لە پاشەکشە و خۆبەدەستەوەدان لە بەرامبەر ئیرادەی پۆڵایی تێکۆشەرانی فەڵەستینی نییە و بە دڵنیاییەوە کە خۆڕاگری بە شکۆ و توانایەکی زیاترەوە بە سەرکردایەتی حەماسی قارەمان درێژە بەم خەباتە دەدات./.