بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و بەگێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی گوڤاری ڤال ئستریت ژونال لە ڕاپۆرتێکدا، لەسەر زاری ناتاشا کانێڤا، سەرۆکی بەشی ستراتێجی کاڵاکانی جیهانی لە بانک ئەمریکی جی پی مورگان چیس، هۆشداری داوە کە زۆربەی زۆری بەکارهێنەران و هەناردەکارانی جیهانی نەوتی خاو ئێستە لە مامەڵەکانی خۆیاندا دۆلاریان وەلاوە ناوە.
ئەو ڕاپۆرتە کاتی بڵاوبوویەوە کە ئێران و ڕووسیا، دوو وڵاتی هەناردەکاری نەوت زۆ جیهان ڕایانگەیاند، کە ڕێککەوتوون لەسەر مامەڵە و بارزگانی بە دراوی نیشتمانی خۆیان لەجیاتی دۆلار.
ئەو دوو وڵاتە کە لە لەیەن ئەمریکا و ڕۆژئاواوە گەمارۆ خراوەتە سەریان، لە ڕێگای چین و هێندستانەوە بۆ نەوت و بەرهەمە نەوتیەکانی خۆیان کڕیاریان دۆزیوەتەوە و بە داشکانێکی زۆرەوە دەیفرۆشن.
کانێڤا پشتڕاستیشی کردەوە کە بەشی ئەو مامەڵانەی کە بە دراوی دیکە جگە لە دۆلار ئەنجام ئەبێت بۆ ڕێژەی 20لەسەد بەرز بووەتەوە و وتیشی، دۆلاری ئەمریکا لە حاڵی کێبەرکێیەی دژوارە لەگەل دراوەکانی دیکە لە بازاڕی کاڵادا.