بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەسەدی لە وتووێژێکدا ڕایگەیاند کە شەهید حاجی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەسکەوت و سەرکەوتنێکی مسۆگەر کردووە کە کەس لە توانایدا نەبووە هەنگاوی لەو شێوە بنێت.
ناوبراو وتی: شەهید سولەیمانی لە ڕاستیدا گەلێک بوو و نیگەرانییەکانی گەلێکی لە سەر شان بوو، ئەو شەهیدە گەورەیە بەردەوام پشتیوانیی لە سەرجەم زوڵملێکراوان دەکرد و خەباتەکەشی لەو پێناوەدا بووە.
سەرۆکی ئەنجومەنی سیاسی بزوتنەوەی نۆجەبا وتی: شەهید سولەیمانی کاریگەرییەکی زۆری لە سەر خۆڕاگریی فەڵەستین و بەهێزکردنی لایەنەکانی ئەو وڵاتە هەبووە و لەوەدا سەرکەوتوو بوو کە فەڵەستینییەکان بەرەو ئامانجەکانیان زیاتر هان بدات و لە ئاستی جیهانیش خەڵێکی زۆر بکاتە هاوڕێ و پشتیوانی فەڵەستینییەکان و ئەم دەسکەوتەش لە بنەڕەتدا بۆ ئەو پشتیوانییەی شەهید سولەیمانی دەگەڕێتەوە./.









