بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ دووشەممە 1 ی کانوونی دووەمی 2024، ئێران بوو بە ئەندامی فەرمی لە گرووپی برێکس. ئەم هەواڵەش لە لایەن ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕاگەێندرا.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەم گرووپە بە ئەندامبوونی وڵاتانی نوێ، گرنگییەکی زیاتری لە هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان بە دەست هێناوە و ئەمەش دەتوانێت دەرفەتێکی نوێ بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە ئێران ببەخشێت./.









